له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 109 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 109 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 771 هه‌زار و 546 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 234 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 95 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 12 هه‌زار و 342 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 550 هه‌زار و 344 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
