لە ناوەندی پێکدادانەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان، روسیا مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدات
روسیا مانۆڕی سەربازی بۆ تاقیکردنەوەی توانا جەنگییەکان سوپاکەی ئەنجامدەدا
سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری روسیا لەمیانەی کۆنگرەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئازەرییەکەی رایگەیاند، وڵاتەکەی مانۆڕی سەربازی بۆ تاقیکردنەوەی توانا جەنگییەکان سوپاکەی ئەنجامدەدا، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی باشوری رۆژئاوای وڵاتەکەی.
لەو مانۆڕە سەربازییەدا کە لەباشوری رۆژئاوای روسیا ئەنجامدەدرێت 150 هەزار سەرباز و 400 فڕۆکەی جەنگی بەشداری تیادا دەکەن
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو مانۆڕە سەربازییەدا کە لەباشوری رۆژئاوای روسیا ئەنجامدەدرێت 150 هەزار سەرباز و 400 فڕۆکەی جەنگی بەشداری تیادا دەکەن.
هەفتەی رابردو پێکدادان لە ناوچە سنورییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا رویدا، بەهۆیەوە زیاتر لە 10 سەرباز لە هەردو وڵات گیانیانلەدەستدا.
روسیا کە خاوەنی بنکەی سەربازییە لە ئازەربایجان، داوای لە هەردو وڵات کردوە بە زوترین کات ئاگربەست رابگەیەنن و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ نێوەندگیریکردن راگەیاند.
خەندان
