کۆبونەوەی لوتکەی ئەوروپا بۆ ئامادەکردنی پاکێجی دارایی بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت
بڕیاردراوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی پاكێجی دارایی بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا ئەمڕۆ یەكشەممەش كۆ بونەکان بەردەوامبن
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەكۆبونەوەكانی لوتكەی ئەوروپا رایگەیاند، سەرەڕای شكستهێنانی كۆبونەوەی رۆژانی هەینی و شەممەی لوتكەی ئەوروپا، بەڵام بڕیاردراوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی پاكێجی دارایی بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا ئەمڕۆ یەكشەممەش كۆ بونەکان بەردەوامبن.
كاتژمێر 12-ی نیوەڕۆ كۆبونەوەی لوتكەی ئەوروپا لە برۆكسل بەڕێوەدەچێت
لەوبارەیەوە وتەبێژی ئەنجومەنی ئەوروپا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 12-ی نیوەڕۆ كۆبونەوەی لوتكەی ئەوروپا لە رۆكسل بەڕێوەدەچێت.
ماوەی دو رۆژە کۆبونەوەکانی لوتکەی ئەوروپا بەئامادەبونی سەرکردەی 27 وڵاتی یەکێتییەکە بۆ گەیشتن بەرێککەوتن لەبارەی ئامادەکردنی پاکێجی 1.8 ملیار دۆلاری بۆ باشترکردنی دۆخی ئابوری بلۆکی ئەوروپا بەردەوامە.
خەندان-
