له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 63 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 63 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 142 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه‌ 19/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 833 هه‌زار و 271 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه‌‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 770 هه‌زار و 12 بوو، به‌مه‌ش له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، زیاتر له‌ 63 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌مریكا تووشى كۆرۆنا بوونه‌.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 142 هه‌زار و 877 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و 775 هه‌زار و 219 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.






باسنیوز
Top