هەڵبژاردنی پەرلەمانی رژێمی سووریا دەستی پێکرد
هەڵبژاردنی پەرلەمانی رژێمی سووریا دەستی پێکرد و زیاتر لە هەزار و 600 کەس خۆیان کاندید کردووە.
کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 19-7-2020، دەرگای بنکەکانی هەڵبژاردن بەڕووی دەنگدەرانی سووری بۆ هەڵبژاردنی 250 ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکەیان، کرایەوە و بڕیارە کاتژمێر 7ـی ئێوارە دابخرێن.
لەوهەڵبژاردنەدا، هەزار و 656 کە خۆیان کاندید کردووە، کە 200 ژن لەنێو ئەو کاندیدانەدان و حەوت هەزار و 277 بنکەی دەنگدان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا، کراونەتەوە.
باسنیوز
