لە توركیا 17 كه‌سی دیكه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر رایگه‌یاند، 40 هه‌زار و 943 كه‌س پشكنینیان بۆ كراوه، 918 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان ئەرێنی بووه و 17 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 179 كه‌سی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.
له توویته‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیادا هاتووه، كۆی گشتیی ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 475 كه‌س. هه‌روه‌ها بەگشتی ژماره‌ی توشبووانیش 218 هه‌زار و 717 كه‌سن.
تائێستا پشكنین بۆ چوار ملیۆن و 232 هه‌زار و 67 كه‌س كراوه. 394 کەس لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن، هەزار و 231 كه‌س له‌ژێر چاودێریی چڕدان و 201 هه‌زار و 13 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
رووداو
