هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا بە فڕۆکەی بۆینگ 747 گەشت ناکات

هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا بە فڕۆکەی بۆینگ 747 گەشت ناکات
هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا کە گەورەترین هێڵی ئاسمانیی جیهانە و کار بە فڕۆکەی بۆینگ 747 دەکات، رایگەیاند بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئیدی گەشت بەو فڕۆکە زەبەلاحە ناکات و هەموو کارمەند و کرێکارانی ئەو جۆرە فڕۆکانەی خۆی خانەنشین دەکات.

هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا پێشتر لە بەرنامەیدا بوو ساڵی 2024 ئەو جۆرە فڕۆکەیە لابدات و گەشتی پێنەکات، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆکار بۆ خێراکردنی بەرنامەکەی بۆ لادانی ئەو جۆرە فڕۆکەیە لە گەشتەکانیدا.

فڕۆکەی جۆری بۆینگ 747 فڕۆکەیەکی گەورەیە و دەتوانێت 230 گەشتیار بگوازێتەوە.

بڕیارەکەی هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا بۆ دوورخستنەوەی ئەو جۆرە فڕۆکەیە و خانەنشینکردنی کارمەندانی ئەو جۆرە فڕۆکەیە دەبێتە هۆکار بۆ لادانی 10٪ی هێزی کاری هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا.









رووداو
Top