رۆحانی ژمارەی راستەقینەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ شەممە 18-7-2020، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران لە تەلەڤزیۆنیی وڵاتەکەیدا، رایگەیاندووە، تا ئێستا نزیکەی 14 هەزار کەس لە ئێران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، گیانیان لەدەست داوە.
حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە،بەپێی خەمڵاندنی ئەوان، تا ئێستا 25 ملیۆن کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و تەنیا 200 هەزار تووشبووش چارەسەر کراون.
سەرکۆماری ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئەگەر هەیە 30 تا 35 ملیۆن کەسی دیکە لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا ببن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کە وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستا 271 هەزار و 606 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 13 هەزار و 979 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
