کۆریای باکوور بۆ تاقیکردنەوەی پێکوتەیەک بەدوای تووشبووی کۆرۆنا دەگەڕێت
میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە، کە سەنتەری لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان لە پەیمانگای توێژینەوە پزیشکی و بایۆلۆجییەکانی ئەو وڵاتە، پێکوتەیەکی دژەکۆرۆنایان دروست کردووە.
پێکوتەکە سەرەتا لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە و لە سەرەتای ئەم مانگە (مانگی 7ـی 2020)ـیشەوە تاقیکردنەوەی دووەمی لەسەر کراوە.
هەروەک میدیاکانی کۆریای باکوور باسی دەکەن، بەهۆی نەبوونی تووشبووی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان، زانایانی ئەو سەنتەرە پزیشکییە هەوڵی دۆزینەوەی رێگایەک دەدەن بۆ تاقیکردنەوەی سێیەم لەسەر کەسانی تووشبوو.
بەهۆی داخراویی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون بەشێوەیەکی دیکتاتۆری سەرۆکایەتی دەکات، تا ئێستا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەبوونی هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنای لەو وڵاتە، پشتڕاست نەکردووەتەوە.
باسنيوز
