میری کوێت گەیەندرایە نەخۆشخانە
شێخ عەلی جەراح سەباح، وەزیری کاروباری دیونی میری کوێت رایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 18-7-2020، شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباحی میری وڵات گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
شێخ عەلی جەراح هەروەها رایگەیاندووە، لە نەخۆشخانە چەند پشکنینێک بۆ میری وڵاتەکەی دەکرێت، بەڵام ناو و جۆری پشکنینەکانی ئاشکرا نەکردووە.
شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە ساڵی 1929 لەدایک بووە. لەساڵی 2006ـەوە بووەتە میری کوێت.
باسنيوز
