گرتەیەکی ڤیدیۆیی هاوشێوەی کوشتنی فلۆید لە لەندەن بڵاو دەبێتەوە
رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە 16-7-2020 لە باکووری لەندەن رووی داوە و وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێ، دوو پۆلیس خۆیان خستووەتە سەر هاووڵاتییەکی رەشپێست.
ئەمڕۆ شەممە 18-7-2020، پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، یەکێک لە پۆلیسەکان لە کار دوور خراوەتەوە و ئەوەی دیکەش خراوەتە ژێر چاودێری و رێگای پێنادرێ بەشداریی کردەکانی پۆلیس بکات.
هاووڵاتییە رەشپێستەکە بە هاوارکردن ئاماژە بە ژانی ئەستۆ و ملی دەکات، بەڵام پۆلیسەکە پێی لەسەر ملی ئەو هاووڵاتییە هەڵناگرێت.
جۆرج فلۆیدی تەمەن 46 ساڵ، لە شاری میناپۆلیس لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا رۆژی 25-5-2020 چووە دوکانێک و دراوی 20 دۆلاری بۆ کڕینی کەلوپەل بەکار هێنابوو، بەڵام خاوەنی دوکانەکە گومانی ساختەبوونی دۆلارەکەی کردبوو و پەیوەندیی بە پۆلیس کرد.
دوای گەیشتنی بە دوکانەکە، پۆلیسێکی سپیپێست چۆکی خۆی خستبووە سەر ملی جۆرج فلۆید و ئەویش هاواری دەکرد ”ناتوانم هەناسە بدەم“، بەڵام پۆلیسەکە گوێی بە هاواری ئەو پیاوە رەشپێستە نەدا و کوشتی.
باسنيوز
