له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 765 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له هه‌مان وڵات زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 234 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 765 هه‌زار و 437 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ هه‌ینى شه‌ش هه‌زار و 406 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 124 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 12 هه‌زار و 247 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 539 هه‌زار و 373 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
