زانکۆی ئۆکسفۆرد هەنگاوێکی گەورەی لە دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا نا
ئەنجامی پشکنینی خوێنی ئەو کەسانەی تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە ئاشکرا کرا و بەگوێرەی ئەو پشکنینانە، کەسەکان دژە تەنیان دروستکردووە، لەوەش گرنگتر بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تێلی گراف، کەسەکان (تێ سێڵ)ـیان تێدا دروستبووە.
تی سێڵ، خانەی تی، رۆڵێکی گەورە دەبینێت لە وەڵامی بەرگری لەش بۆ ڤایرۆس و بەکتریاکان.
دەیڤد کارپێنتەر، سەرۆکی لیژنەی توێژینەوەی بێرکشیر رایگەیاند، تیمی دروستکردنی ڤاکسین لەسەر راستەڕێیەکی زۆر باش دەڕۆن.
لەبارەی وادەی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینەکەش دەڵێت، کەس ناتوانێ کاتێکی تەواو دانێت، چونکە هێشتا ئەگەر هەیە هەڵەیەک رووبدات، بەڵام توێژەرانی ئۆکسفۆرد چاویان لەوەیە، مانگی 9 ڤاکسینەکە بە تەواوی بەرهەمبهێنن.
K24
