پێنتاگۆن: تورکیا چوار هەزار چەکداری سوری رەوانەی لیبیا کردوە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەمیانەی راپۆرتێکدا لەبارەی پڕۆسەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە کیشوەری ئەفریقا بڵاویکردەوە، تورکیا پارەو پێدانی ناسنامەی خستوەتە بەردەم هەزاران چەکدار و شەڕکەری سوری لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە شەڕەکانی لیبیا لە ریزی هێزەکانی حکومەتی ویفاقی لیبیا.
بەشداریکردنی ئەو چەکدارانە لە لیبیا رۆڵی گرنگی هەبوە لە بەرەپێشچونەکانی هێزەکانی ویفاق لە مانگی ئازاری رابردودا
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداریکردنی ئەو چەکدارانە لە لیبیا رۆڵی گرنگی هەبوە لە بەرەپێشچونەکانی هێزەکانی ویفاق لە مانگی ئازاری رابردودا.
لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا چەندین سەربازی تورکی لەو وڵاتە بڵاوکراونەتەوە و چوار هەزار سەربازی سوری رەوانەی لیبیا کردوە
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، لە کۆتایی مانگی نیسانی رابردوش 300 چەکدار و شەڕکەر لەلایەن تورکیاوە رەوانەی لیبیا کراوە، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا چەندین سەربازی تورکی لەو وڵاتە بڵاوکراونەتەوە و چوار هەزار سەربازی سوری رەوانەی لیبیا کردوە.
13ی ئەم مانگە، مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی TRT-ی تورکی رایگەیاند، پێویستە ناوچەی سەرت و جەعفەرە لە لیبیا رادەستی حکومەتی ویفاق بکرێت، ئەگەر خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا رەزامەندی دەرنەبڕێت لە کشانەوە لەو ناوچانە ئەوا ئۆپراسیۆن بۆ سەر ئەو ناوچانە ئەنجامدەدەن.
خەندان-
