ژمارەیەک کۆچبەر دوای گەیشتنیان بە سنوری دەریایی یۆنان دیپۆرت کرانەوە
هەشت کۆچبەر دوای گەیشتنیان بە سنوری دەریایی یۆنان دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرانەوە
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ناوچەی مارماریس-ی سەر بەشاری مۆغەڵا پێنجشەممەی رابردو هەشت کۆچبەر دوای گەیشتنیان بە سنوری دەریایی یۆنان دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرانەوە، لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیان بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوتوە و داوای هاوکاریان لە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا کردوە، هەرچەندە بەزوترین کات بەهانایانەوە چون، بەڵام کۆچبەرێک گیانی لەدەستداوە.
هەر لەناوچەی مارماریس سەر بەشاری مۆغەڵا هەمان رۆژ 37 کۆچبەری دیکە رزگارکراون، کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بون
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لەناوچەی مارماریس سەر بەشاری مۆغەڵا هەمان رۆژ 37 کۆچبەری دیکە رزگارکراون، کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بون.
بەپێی لێدوانی پۆلیسی دەریاوانی ئێشکگری ئەو ناوچەیە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە هەمو پارە و بەڵگەنامەکان لە کۆچبەران سەندراوە و پاشان دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیایان کردونەتەوە.
خەندان-
