سعودیە و میسڕ: تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب بە توندی رەتدەکەینەوە

 سعودیە و میسڕ: تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب بە توندی رەتدەکەینەوە
جێگیری وەزیری بەرگری سعودیە و وەزیری بەرگری میسڕ رایانگەیاند، ریاز و قاهیرە جەخت لە پتەوکردنی هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە لەناویاندا پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و رەتکردنەوەی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب لەسەرجەم وڵاتانی ناوچەکە.

جەختیان لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردوەتەوە

بە گوێرەی میدیای سعودیە دوێنێ خالید بن سەلمان، جێگری وەزیری بەرگری سعودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد زەکی، وەزیری بەرگری میسڕ ئەنجامداوە و هەردولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردوەتەوە.

دەستوەردان و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەی عەرەب بە توندی رەتدەکەنەوە

ئەوەش هاتوە، ریاز و قاهیرە جەخت لە بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە، بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەکەنەوە هەروەها دەستوەردان و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەی عەرەب بە توندی رەتدەکەنەوە.







خەندان
Top