ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 14 ملیۆن کەس تێپەڕی
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 14 ملیۆن و 140 هەزار و 431 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 18-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، چیلی، مەکسیک، بەریتانیا، ئێران، پاکستان، ئیسپانیا، سعودیە، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، بەنگلادیش، کۆڵۆمبیا، فەرەنسا، ئەرجەنتین، کەنەدا، قەتەر، عێراق، میسر و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، هەشت ملیۆن و 400 هەزار و 711 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 599 هەزار و 363 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
