کۆشکی سپی: ترەمپ لەبارەی دەمامکەوە بڕیارێکی گشتی بۆ ئەمریکا دەرناکات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکەیان نایەوێت بڕیارێکی گشتی بۆ ئەمریکا لەبارەی دەمامکەوە دەربکات
کایڵێ میکنانی سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکەیان نایەوێت بڕیارێکی گشتی بۆ ئەمریکا لەبارەی دەمامکەوە دەربکات، بەڵکو پێیباشە ئەو بابتە بخاتە دەست حاکمی ویلایەتەکان و ئەوان خۆیان لەوبارەیەوە بڕیاربدەن.
سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی راشیگەیاند، ئەوانە ئەو بابەتە بۆ دەسەڵاتە خۆجێیەکان جێدەهێڵن کە بڕیار لەبارەی دەپۆشینی دەموچاو بدەن.
بەپێی رێنماییەکان بەکارهێنانی دەمامک پێشنیارکراوە داواکراو نیە
وتیشی، رێنماییەکانی دامەزراوەی رێگریکردن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانیش لەوبارەیەوە وەک خۆیەتی، بەپێی ئەو رێنماییانە بەکارهێنانی دەمامک پێشنیارکراوە داواکراو نیە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆبێرت رێدفیڵد بەرێوەبەری دامەزراوەی خواردن و دەرمان بەکارهێنانی دەمامکی وەک هێڵی بەرگری سەرەکی بۆ رێگرتن لەتوشبونی زیاتری خەڵک بەکۆرۆنا پێناسەکرد
خەندان
