ئەمریکا بەنیازە سزا بەسەر هەمو ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری چیندا بسەپێنێت
ئیدارەی ترەمپ بەنیازە سزا بەسەر تەواوی ئەندامانی پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتداری چیندا بسەپێنێت
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەکی نزیک لەحکومەتی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ بەنیازە سزا بەسەر تەواوی ئەندامانی پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتداری چیندا بسەپێنێت و رێگە بەگەشتکردنیان نەدات، ئەوەش پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دو وڵاتە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات.
بابەتەکە لەناو بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێکراوە و پێدەچێت فەرمانێکی سەرۆکایەتی بۆ دەربکەن
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردوە بابەتەکە لەناو بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێکراوە و پێدەچێت فەرمانێکی سەرۆکایەتی بۆ دەربکەن، بەڵام پرسی ئامادەکردنی رەشنوسێک بۆ دەرکردنی بڕیارێک لەوبارەیەوە لەقۆناغی سەرتادایە و هێشتا نەگەیەنراوەتە دەستی دۆناڵد ترەمپ.
پێشتریش نیویۆرک تایمز لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردبو ئەمریکا بەنیازە مافی پێدانی ڤیزا لەملیۆنان هاوڵاتی چینی بسەنێتەوە، ئەوەش قورسترین بڕیاری ئەمریکا دەبێت وەک هەڵگرتنی توندترین هەنگاو دژی ئەو وڵاتە.
خەندان
