ئەمریکا ریکۆردی زۆرترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنای شکاند

 ئەمریکا ریکۆردی زۆرترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنای شکاند
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنایان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا وڵاتەکەیان ریکۆردی زۆرترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنای شکاندوە و زیاتر لە 68 هەزار حاڵەتی نوێی توشبونی تۆمارکردوە.

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا ئەمریکا ریکۆردی زۆرترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنای شکاند


بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی ئەمریکا، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 68 هەزار و 457 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بۆ سێ ملیۆن و 695 هەزار و 25 حاڵەت بەرزبوەتەوە.

زیاتر لە 68 هەزار حاڵەتی نوێی توشبونی تۆمارکراوە


هاوکات، لەو ماوەیەدا 231 حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردن بەو پەتایە گەیشتە 141 هەزار و 118 حاڵەت.

تائێستا لەئەمریکا یەک ملیۆن و 679 هەزار و 633 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و یەک ملیۆن و 874 هەزار و 274 توشبوی کۆرۆناش بەو پەتایەوە دەناڵێنن.







خەندان
Top