نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ئه‌گه‌ر زوو به خۆ نه‌كه‌ون باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن
لوكوك، گوتیشی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تا ئێستا 1.7 ملیار دۆلاری بۆ كۆكراوه‌ته‌وه، تا هاوكاری وڵاتانی هه‌ژار بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له وه‌زیرانی دارایی كۆمه‌ڵه‌ی "بیست" كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌یدا، هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری كۆرۆنا ببنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه له داهاتوودا باجی ئه‌و گوێ پێ نهدانهیان بده‌ن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێویستی به 10.3 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری 63 وڵاتی هه‌ژماری جیهان بكات، كه زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكای باشووره‌وه.
K24
