ئه‌ڵمانیا ئاماده‌كاری بۆ شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ده‌كات
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ی جوگرافی هاتنه ناو و چوونه‌ده‌ره‌وه شار و شارۆچكه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات و رێكاری كه‌ره‌نتینه‌كردن له ماڵه‌وه له‌و شوێنانه ده‌گیرێته به‌ر، كه ڤایرۆسه‌كه لێیان سه‌رهه‌ڵده‌دات و خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، قه‌ده‌غه كردنی هاتووچۆكردن بۆ شاره‌كان رێكارێكی نوێیه كه له‌و وڵاته بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا ده‌گیرێته به‌ر، پێشتر ته‌نیا پشتیان به ده‌ركردنی رێنمایی نه‌رم بۆ هاووڵاتیان و داواكردن بۆ مانه‌وه له ماڵه‌وه و هاوكاری له‌لا‌یه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ستبوو، له‌كاتێكدا ئه‌مجاره‌یان رێكاره‌كان توند و سه‌پێنه‌رن، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ی قه‌ده‌غه‌یان تێدا راده‌گه‌یه‌ندرێت، دیاریكراو و سنووردارن.
له ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی ویلایه‌ته‌كاندا كۆت و به‌ندی توند له‌سه‌ر هاتووچۆی ناپێویست له‌و ناوچانه دانراوه، كه زۆرترین زیانیان له ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه هێلگی براون، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، له‌كاتی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و مانه‌وه‌ی هاووڵاتیان له ماڵه‌وه له هه‌ر شوێنێك، پشت به سوپای وڵاته‌كه‌یان ده‌به‌ستن و گوتیشی: ئه‌و رێكارانه به‌شێوه‌ی به‌په‌له و له‌سه‌ر رووبه‌رێكی جوگرافیای دیاریكراو راده‌گه‌یه‌ندرێن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "زی دی ئێف" براون ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌یان ده‌توانن پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه ئه‌نجام بده‌ن، كه له ناوچه‌یه‌كی جوگرافیی دیاریكراو له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت.
وه‌ك گوتیشی: ئه‌و رێكاره نوێیه ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتنه‌ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه بۆ ته‌نیا چه‌ند رۆژێك كورت ده‌كاته‌وه.
تا ئێستاش ئه‌ڵمانیا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كه پشووه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌سه‌ر ده‌به‌ن، شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گه‌شتیان بۆ دوورگه‌ی مایۆركا كردووه.
K24
