له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 428 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 428 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 752 هه‌زار و 797 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 422 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 167 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 11 هه‌زار و 937 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 531 هه‌زار و 691 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
