تورکیا لە هەوڵی هێنانی كاروانی دووەمی سیستەمی بەرگریی S400دایە

تورکیا لە هەوڵی هێنانی كاروانی دووەمی سیستەمی بەرگریی S400دایە
محەمەد سامسار سەركونسولی توركیا لە مۆسكۆ، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (سپوتنیک) ئاماژەی بەوە داوە كە گفتوگۆكان بۆ هێنانی كاروانی دووەمی سیستەمی بەرگریی S400 لە رووسیاوە بۆ توركیا بەردەوامە.

سامسار دەڵێت: "لە هەموو روویەكەوە لەگەڵ بەرپرسانی رووسی لە گفتوگۆی باش داین و بۆ سیستەمی بەرگریی S400یش بە هەمان شێوە لەسەر هێڵین تا بتوانین بە زووترین كات لە توركیا بەكار بهێنرێت".

سەرکونسولی تورکیا لە مۆسکۆ باسی لەوەش کردووە: "ئەوان گوێ نادەنە ئەو دەنگۆ و فشارانەی دەخرێنە سەر هەردوو وڵات، بەڵكوو لە گفتوگۆ و كاركردن بەیەكەوە لەڕووی سەربازییەوە بەردەوام دەبن".

لەبارەی ئەوەی رووسیا دژی گۆڕینی ناوی ئایاسۆفیا بووە لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، سامسار دەڵێت: "ئەوە كاریگەریی ناكاتە سەر پەیوەندیی نێوان توركیا و رووسیا، چونكە بابەتی ئایاسۆفیا بابەتێكە پەیوەندیی بە كاروباری ناوەخۆی توركیاوە هەیە".










باسنيوز
Top