دادگای ئوردن کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین هەڵدەوەشێنێتەوە
دادگای تەمیزی شانشینی هاشمیی ئوردن بڕیاری کۆتایی دەدا و کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین، هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئاژانسی (پێترا)ی ئوردنی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 15-7-2020، دادگای تەمیزی وڵاتەکە کۆمەڵەی ئیخون موسلیمینی بە هەڵوەشاوە داناوە و رایگەیاندووە، هەموو کەسایەتییە یاساییەکانی لەدەست دا.
ئەو بڕیارەی دادگای تەمیزی ئوردن دوای سکاڵای کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینی هەڵوەشاوە هات، کە داوای پاراستنی موڵک و زەوییەکانی کۆمەڵەکەی کردبوو، بەڵام بەپێی ئەو بڕیارەی دادگا، هەموو موڵک و زەوییەکانی کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین دەخرێنەوە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت.
باسنيوز
