ترەمپیش لە کەمپەینی لەسێدارەیان مەدەن بەشداری دەکات
ترەمپ لە پەیامەکەیدا لە تویتەر دەڵێت، سە کەس لە ئێران بەهۆی بەشدارییان لە خۆپێشاندان سزای مەرگیان بەسەردا سەپێندراوە. لەسێدارەدانیان لە هەر سات و کاتێکدا چاوەڕوانکراوە.
ا
سەرۆکی ئەمریکا بە دانانی هاشتاگێک لەکۆتایی تویتەکەی بە زمانی فارسی "لەسێدارە مەدەن" ، کە لە دوو رۆژی رابردوو لەلایەن ئێرانییەکانەوە سۆشیاڵمیدیای تەنیوە، لەسێدارەدانی ئەو سێ کەسە بە پەیامیکی خەمناک بۆ جیهان ناوی دەبات کە لەلایەن ئێرانەوە دەنێردرێت و دەڵێت، نابێت جێبەجێ بکرێت.
پارێزەرانی سێ ئێرانی کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا کردبوو رایانگەیاند، دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بریگرتەکانیان دەرکردووە.
بابەک باکی، پارێزەری یەکێک لە گیراوەکان ئاشکرای کرد، دادگا ئەو سزای لەسێدارەیەی دووپاتکردەوە کە پێشتر بۆ هەریەکە لە ئەمیر حوسێن مورادی، محەمەد رەجەبی و سەعید تەمجیدی دەرچووبوو. باکی دەڵێت، پارێزەرانی هەر سێ گیراوەکە داوای پێداچوونەوە بەبڕیارەکە و لێخۆشبوونی بریگرتەکانیان کردووە.
تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بەهۆی ناڕەزایەتی لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییەوە لە ئێران خۆپیشاندان سەریهەڵدا و دەسەڵاتداران لەکاتی خۆپیشاندانەکان و دواتریشدا (وەک ئەوەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران دەڵێن) نزیکەی 10 هەزار کەسیان دەستگیرکرد و بە سەدان کەسیش کوژران.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو سێ کەسە شەپۆلێکی ناڕەزایی لەئێران دروستکردووە و ئێرانییەکان بە هاشتاگی #اعدام_نکنید ( لەسێدارە مەدەن) داوای راگرتنی ئەو بڕیارە دەکەن.
رووداو
