ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 13 ملیۆن و 404 هەزار و 345 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 15-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، چیلی، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، بەریتانیا، ئێران، ئیسپانیا، پاکستان، ئیتاڵیا، سعودیە، تورکیا، ئەڵمانیا، بەنگلادیش، فەرەنسا، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، ئەرجەنتین، قەتەر، میسر و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، حەوت ملیۆن و 771 هەزار و 412 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 581 هەزار و 147 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.










BasNews
Top