بەندەری بوشەهری ئێران گڕی گرت
ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا)ی فەرمیی ئێرانیش دووپاتی كردووەتەوە كە تا ئێستا بە لایەنی كەمەوە سێ كەشتی گواستنەوەی شمەك سوتاون، لە زاری جیهانگیر دەهگانی سەرۆكی ڕێكخراوی بەڕێوەبردنی تەنگژەكان لە هەرێمی بوشەهریشی گواستەوە كە سەرەتا ئاگرەكە لە حەوزێكی دروستكردنی كەشتیدا كەوتووەتەوە و تەشەنەی كردووە، ئێستاش هەوڵەكان بەردەوامن بۆ كوژاندنەوەی.
دەهگانی ئاماژەی بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەداوە، بەڵام ماوەیەكە ڕووداوی كەوتنەوەی ئاگر لە شوێنە گرنگەكانی ئێران زیادی كردووە، بەم دواییەش كۆگایەكی گەورەی غاز لە نزیك شاری مەشهەدی باكووری رۆژهەڵاتی ئێران سوتا.
باسنيوز
