دوای 17 ساڵ.. ئه‌مریكا سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌كاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-7-2020، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندوە، دانیال لیی تەمەن 47 ساڵ، یه‌كێک بوو له‌و چوار كه‌سه‌ی له ویلایه‌تی ئیندیانا سزای له‌سێداره‌دانیان بەسەردا سەپێندراوە، به ده‌رزییه‌كی كوشنده، کۆتایی بە ژیانی هێنرا.
ئاژانسی فڕانس پرێس لە زاری رۆژنامه‌نووسێكی رۆژنامه‌ی " ئیندیانا ستار"، كه له كاتی جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانه‌كه ئاماده بووه، بڵاوی کردووەتەوە، دانیال پێش له‌سێداره‌دانی گوتویەتی ”ئێوه پیاوێكی بێ‌تاوان ده‌كوژن“.
دانیال لی، كه لایه‌نگری سپیپێسته‌كانه و له ساڵی 1999 حوكمی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، تاوانبارکراوە به كوشتنی ژن و مێردێک و منداڵێکی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵیی ئەو ژن و مێردە.
رۆس فریدمان، پارێزه‌ری لی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی سه‌ركۆنه كردووه و رایگەیاندووە، به په‌له‌و له نیوه‌ی شه‌ودا، كه خه‌ڵك نووستوون، سزاکە جێبه‌جێ كراوه.
جێی باسه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، زۆربه‌ی حوكمی تاوانه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی ویلایه‌ته‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت، ده‌كرێ له دۆسیه زۆر مه‌ترسیداره‌كان بۆ دادگای فیدرالی بگه‌ڕێنه‌وه، وه‌ك ده‌ستدرێژییه‌كان یان تاوانی نه‌ژادپه‌رستی، یان ئه‌و تاوانانه‌ی له ریزی سوپا ده‌كرێن، یان تاوانێ، کە له نێوان چه‌ند ویلایه‌تێک رووی داوە و دوایین سزای لەسێدارەدانیش، لە ساڵی 2003 جێبەجێ کرابوو.
باسنيوز
