دادگای توركیا سزایەكی توندی بەسەر سەرۆكی ئۆپۆزسیۆندا سەپاند
بەپێی زانیارییەکان كلیچدارئۆغلۆ لە وتارێكدا لە ٢٠١٧، ئەردۆغان و برا و زاواكەی بەوە تۆمەتبار كرد لە ٢٠١١ بڕی ١٥ ملیۆن دۆلاریان بە نایاسایی لە یەكێك لە بانكەكانی دوورگەی (مان) داناوە، كە ئەو دوورگەیە سەر بە بەریتانیایە.
هەر ئەوكات ئەردۆغان بە ٣ داوای یاسایی داوای قەرەبووی ٦٩٤ هەزار لیرەی توركی كرد، لەرێگەی پارێزەرەیەكەیەوە گوتی، تۆمەتی بۆمان هەڵبەستووە و بەڵگەكانی راست نین، بەڵام دادگای تیاهەڵچوونەوە ئەو رێژە قەرەبووەی رەت كردەوە و داواكەشی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
بەڵام دوێنێ سێشەممە ١٤_٧_٢٠٢٠، دادگای تیاهەڵچوونەوە سزای پێبژاردنی ١٩٧ هەزار لیرەی توركی بەسەر كلیچدارئۆغڵودا سەپاند و پێویستە ئەو پارەیە وەكوو قەرەبوو بداتەوە بە ئەردۆغان، چونكە دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ئەو تۆمەتانەی دابوویە پاڵ ئەردۆغان و برا و زاواكەی راست نین و ساختەیە.
باسنيوز
