بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا: پێکوتەی کۆرۆنا لەکۆتایی هاوین بەردەست دەبێت
رۆژی 14ـی ته‌مموز، بەرپرسەکە به رۆژنامه‌ی زه واشنتن پۆستی راگه‌یاندووە، به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌رمان هاوكارن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تاوەکو پێكوته‌ی كۆڤید-19 له كۆتایی هاوین بكه‌وێته بازاڕه‌وە.
ئه‌و به‌رپرسه هەروەها دەڵێ "ئه‌گه‌ر تۆ بپرسی كه‌ی به ته‌واوی ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌مدێت، ده‌شێت 4 بۆ 6 هه‌فته‌ی دیکە بخایه‌نێت، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له كۆتایی هاوین به‌رهه‌مدێت".
بەرپرسە باڵاکەی ئیدارەی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌وپه‌ڕی تواناوه كاریكردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان لەپێناو ئامادەسازی بۆ پرۆسەی به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌ستخستنی مادده‌ی خاوی ده‌رمانه‌كه.
ئیداره‌ی تره‌مپ تاوەکو ئێستا یارمه‌تی دارایی پێشكه‌شی چوار كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری پێكوته كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆگرامی وۆرپ سپید (warp speed) كارده‌كات، كه بریتییه له كاری هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و، حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا بەو میکانیزمە كارئاسانی دەکات بۆ خێرا پێشخستنی كاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئه‌م پرۆگرامه ئامانجی وایه له كۆتایی 2021، تاوەکو 300 ملیۆن پێكوته به‌رهه‌مبهێنێت.
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بودجه‌یه‌كی سه‌دان ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە، له‌وانه زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ كۆمپانیاكانی دەرمانی وەکو: جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن، مۆدێرنا، ئیسترازینیكا بی ئێل ئێس و نۆفوڤاكس.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگەدا گرێبه‌ستێکی گرانبه‌های به بڕی 450 ملیۆن دۆلار كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رجینیرۆن-ی ده‌رمانسازی بۆ هاوكاریکردنی ده‌سته‌بەریی ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
به‌رپرسێكی باڵای كارگێڕی له تاقیگه‌ی لێنۆرگه‌ی بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌ڵێت: "ده‌شێت تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كەی لێنۆرگەی له‌سه‌ر كه‌سه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی بێت و، له‌سه‌ره‌تای پاییزدا به هه‌زاره‌ها ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌ست بێت".
ئه‌و هەروەها باس لەوە دەکات: "پێمانوایه دەبێت راشكاوانه بدوێین: پێكوته‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا به خێراییه‌كی زۆر بەرەوپێش چووە، کە (دەبێتە) خێراترین پێكوته له مێژوودا".
ڤایرۆسی کۆرۆنا، گرووپێكی ڤایرۆسه درمەکانە. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تاوەکو له ئه‌نجامدا له مانگی 11ـی 2019 ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهانی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین سەریهەڵدا، کە تاوەکو رۆژی 14ـی ته‌ممووزی 2020، 13 ملیۆن و 196 هه‌زار كه‌س له‌جیهان تووشی بوون و زیاتر له 575 هه‌زار و 800 كه‌سیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
K24
