له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته 746 هه‌زار و 369 كه‌س
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 422 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 746 هه‌زار و 369 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 248 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 156 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 11 هه‌زار و 770 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 523 هه‌زار و 249 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
