پێش کۆبونەوەی وڵاتانی ئۆپێک، نرخی نەوتی خاو بەرزبوەوە

 پێش کۆبونەوەی وڵاتانی ئۆپێک، نرخی نەوتی خاو بەرزبوەوە
بەهۆی کەمبونەوەی ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا و چاوەڕوانی بازاڕەکان بۆ راگەیاندنی کەمکردنەوەی دیکەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپێکەوە، نرخی نەوت روی لە بەرزبونەوە کرد.

نەوتی خاوی برێنت 19 سەنت بەرزبوەوە و لەدواین مامەڵەدا بە 43.09 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا


بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 19 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە 0.4%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 43.09 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 17 سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە 40.46 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا


لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 17 سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە 40.46 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.4% زیادیکردوە.

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی پیشەسازی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردودا ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا بە قەبارەی 8.3 ملیۆن بەرمیل کەمیکردوە، ئەوەش هیوای وەبەرهێنەرانی لەبارەی بەرزبونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیادکردوە.

لەلایەکی دیکەوە بڕیارە ئەمڕۆ وڵاتانی ئۆپێک+ کۆببنەوە بۆ راگەیاندنی کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە، ئەە هەنگاوەش دەبێتە هۆی هاوسەنگبونی بازاڕەکانی نەوت و بەرزبونەوەی نرخەکەی.





خەندان
Top