وەتس ئەپ لەکارکەوت
بەکارهێنەرانی وەتس ئەپ لە ئەمریکا، چیلی، ئەڵمانیا، هیندستان، کۆستاریکا، میسر، قەتەر و بەشێکی زۆری دیکەی وڵاتانی جیهانەوە رایانگەیاندبوو کە کێشەیان لە بەکارهێنانی بەرنامەکەدا هەیە.
هەر بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر کە تایبەتە بە چاودێریی تۆڕی ئینتەرنێت، لە مانگی رابردووش 19 کێشە لە ئەپڵیکەیشنی وەتس ئەپدا دروستبووە و چارەسەرکراون.
پاش نزیکەی 20 خولەک، بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی داون دیتێکتەر ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەپڵیکەیشنەکە کەوتووەتەوە کار و دەتوانن نامە لەگەڵ هاوڕێکانیان بگۆڕنەوە.
رووداو
