بەهای تومەنی ئێرانی دابەزینێكی گەورەی تۆمار كرد

بەهای تومەنی ئێرانی دابەزینێكی گەورەی تۆمار كرد
ئەمڕۆ سێشەممە بەهای تومەنی ئێرانی كە ناوە فەرمییەكەی ریالە، دابەزینێكی گەورەی لە مێژووی خۆیدا تۆمار كرد بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی.

بە پێی ماڵپەڕی "بۆنباست" كە بەهای دراو لە بازاڕە نافەرمییەكانی دراوی جیهانیدا ئاشكرا دەكات، ئەمڕۆ بڵاوی كردەوە كە بەهای دراوی ئێرانی تا نزمترین ئاست دابەزیوە لە بەرانبەردا دۆلاری ئەمریكیدا.

بە پێی ماڵپەڕەكە، ئەمڕۆ بەهای دۆلارێكی ئەمریكی گەیشتە 235 هەزار و 500 ریال، لە كاتێكدا بەر لە هەفتەیەك بەهای دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەر 215 هەزار و 500 ریال بوو.

جێی باسە بەهای فەرمیی دراوی ئێرانی لە ماڵپەڕی بەنكی ناوەندیی ئێرانی جیاوازی هەیە و یەك دۆلار بەرانبەر 42 هەزار ريالە.










باسنيوز


Top