له ئێران دوو هه‌زار و 521 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 179 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 13 هه‌زار و 211 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 521 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 262 هه‌زار و 173 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 225 هه‌زار و 270 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
