فڕەنسا: ئەوروپا پاڵپشتی قوبرس و یۆنان دەکات لە بەرەنگاربونەوەی سیاسەتەکانی تورکیا
وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، وڵاتانی ئەوروپا لە بەرامبەر تورکیا یەکهەڵوێستن، پاڵپشتی یۆنان و قوبرس دەکەن لە بەرەنگاربونەوەی سیاسەتەکانی تورکیا.
پێویستە وڵاتانی ئەوروپا دەستوەردان لە دۆسییە جیۆسیاسییەکانی دەریای سپی ناوەڕاست بکەن
لەلایەکی دیکەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پێویستە وڵاتانی ئەوروپا دەستوەردان لە دۆسییە جیۆسیاسییەکانی دەریای سپی ناوەڕاست بکەن، تا بتوانن چارەنوسی ئەو ناوچەیە بخەنە ژێر دەستی خۆیان نەک هێزێکی دیکە".
سەقامگیربونی ئاسایشی ئەو وڵاتە بنەمای ئاسایشی سنورەکانی وڵاتانی ئەوروپایە
ئاماژەی بەوەشکرد، سەقامگیربونی ئاسایشی ئەو وڵاتە بنەمای ئاسایشی سنورەکانی وڵاتانی ئەوروپایە، پێویستە بە زوترین کات تێهەڵچونەوە لە دانوستانە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەدا بکرێت، بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی لەو وڵاتە.
دوێنێ دوشەممە جۆزێپ بۆریل، رێکخەری پەیوەندییە سیاسییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، پێویستە تورکیا رێز لە بڕیاری قەدەغەکردنی ناردنی چەک بۆ لیبیا بگرێت بەوجۆرەی کە لە کۆنگرەی بەرلیندا هاتوە.
خەندان
