سعودیه له‌باره‌ی نوێژی جه‌ژنی قوربانه‌وه بڕیاری نوێی ده‌ركرد
عه‌بدولله‌تیف بن عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ، وه‌زیری سعودیه بۆ كاروباری ئیسلامی رایگه‌یاند، ته‌نها له‌و شوێنانه رێگه ده‌درێت نوێژی جه‌ژنی قوربان ئه‌نجامبدرێت كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیانه‌وه له‌ناوچه‌كانی سعودیه دیاریده‌كرێن، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك رێگه نادرێت نوێژی جه‌ژن له شوێنه كراوه‌كاندا ئه‌نجامبدرێت.
له به‌جێهێنانی نوێژی جه‌ژنی قورباندا رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌چاو ده‌كرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، له به‌جێهێنانی نوێژی جه‌ژنی قورباندا رێكاره‌كانی خۆپارێزی ره‌چاو ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هۆشیاری و رێنمایی تایبه‌ت ده‌درێت به‌نوێژخوێنان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزا و پاڕانه‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان دوربن له‌و ڤایرۆسه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده‌ییان ده‌بێت.
پێشتر سعودیه بڕیاریدابو نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌مزگه‌وته‌كان نه‌كرێت و ته‌نها سروده ئاینی و نزا‌و پاڕانه‌وه‌كان له بڵنگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه بڵاوبکرێنەوە.
خەندان
