ترەمپ: پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ فاوچی هەیە، بەڵام هەموکات هاوڕا نیم لەگەڵیدا

 ترەمپ: پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ فاوچی هەیە، بەڵام هەموکات هاوڕا نیم لەگەڵیدا
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکی زۆر باشی هەیە لەگەڵ ئەنتۆنی فاوچی، بەڵام هەموکات هاوڕا نیە لەگەڵیدا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی نیشتیمانی حەساسیەت و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکی زۆر باشی هەیە لەگەڵ فاوچی، بەڵام هەموکات هاوڕا نیە لەگەڵیدا.

رەخنەکانی ترەمپ لە بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکە و رێنماییەکانیان لە زیادبوندایە

ئەوەش لەکاتێکدایە رەخنەکانی ترەمپ لە بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکە و رێنماییەکانیان لە زیادبوندایە، لەکاتێکدا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا لە هەڵکشاندایە.

ترەمپ رەخنەی توندی لە فاوچی و ناوەندەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنای وڵاتەکەی گرت، بەوەی بە رێنماییەکانیان نەیتوانیوە بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بوەستێنن، ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر رێکارەکانی لابردنی بەربەستە حکومییەکان لە سەرتاسەری جیهان.

سەرۆکی ئەمریکا رونیشیکردەوە، لەو بڕوایەدایە رێنماییەکانی ناوەندەکانی بەرەنگاربونەوە و خۆپارێزی لە کۆرۆنا بۆ دوبارەکردنەوەی خوێندنگاکانی وڵاتەکەی بەکارنییە و تێچوی زۆری دەوێت.

فاوچی هەڵەی زۆری کردوە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

هەفتەی رابردو سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوز-ی وت، "فاوچی هەڵەی زۆری کردوە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی نیشتیمانی حەساسیەت و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانە لە ئەمریکا کە ئیداری دۆناڵد ترەمپ لە دیاریکردنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا پشتی پێدەبەستێت.





خەندان-
Top