دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 14-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، چیلی، مەکسیک، بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، ئیسپانیا، پاکستان، ئیتاڵیا، سعودیە، تورکیا، ئەڵمانیا، بەنگلادیش، فەرەنسا، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، قەتەر، ئەرجەنتین و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، حەوت ملیۆن و 637 هەزار و 446 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 575 هەزار و 554 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
