ئەحمەد داودئۆغلۆ: ئەوانەی پێیانوایە توركیا ناچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە لە هەڵەدان
ئەحمەد داودئۆغلۆ لە دیمانەیەكیدا بۆ تەلەڤزیۆنی (خەبەر تورك)، لەبارەی ئەوەی ئایە پارتەكەی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە؟ یاخود ئایا توركیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە دەڵێت: "ئەوەی پێی وابێت توركیا ناچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە بە هەڵەدا چووە. ئەوەی گرنگە خۆمانی بۆ ئامادە بكەین و وەكوو پارتی ئایندە لە مانگی ئەیلوولدا دەچینە ناو كۆنگرە و لە ٢٠٢١یش پارتەكەمان ئامادە دەبێت بەشداری هەر هەڵبژاردنێك بكات".
لە بەشێكی تری قسەكانیدا، داودئۆغلۆ رەخنەی لە ئاكەپە گرت، بەوەی لەناو ئەو پارتەدا رێگەی لێ گیراوە كار بكات و دژی گەندەڵی بوەستێتەوە، بۆیە ئەو رێگایەی واز لێ نەهێناوە و لەناو پارتی ئایندە درێژە بەو پڕۆژانە دەدات كە بەنیاز بووە پێشتر لەناو ئاكەپەدا جێبەجێیان بکات.
باسنيوز
