له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 733 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 537 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 733 هه‌زار و 699 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 615 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 104 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 11 هه‌زار و 439 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 504 هه‌زار و 21 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
