له ئه‌مریكا 379 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه 13/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 413 هه‌زار و 995 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 355 هه‌زار و 646 كه‌س بوو.
هه‌ر له ئه‌مریكا و له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 379 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا، تا ئێستاش له‌و وڵاته 137 هه‌زار و 782 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، هاوكات له ئه‌میركا ملیۆنێك و 517 هه‌زار و 84 كه‌سیش له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
