خامنەیی: گەیشتووینەتە بارودۆخێکی زۆر مەترسیدار
رێبەری باڵای ئێران رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گەیشتووەتە بارودۆخێکی زۆر مەترسیدار.
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە وتارێکدا بۆ ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی، کە بە ڤیدیۆ کۆنفرانس پێشکەشی کرد، رایگەیاند، پێویستە هەموو لایەک لە ئێران پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
عەلی خامنەیی بە ئاماژەکردن بە بڵاوبوونەوەی خێرای پەتای کۆرۆنا لە ئێران، رایگەیاندووە، بارودۆخی ئێران بەهۆی ئەو پەتایەوە زۆر کارەساتبار و مەترسیدارە.
رێبەری باڵای ئێران رەخنەی لەو کەسانە گرتووە، کە دەمامک نابەستن و و پەسنی قوربانیدان و ماندووبوونی ئەو کەسانەی بەشدارن لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنای کردووە.
تا ئێستا 257 هەزار و 303 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 12 هەزار و 829 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
