لە ئەڵمانیا چوار ھەزار خۆبەخش بۆ تاقیكردنەوەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ئامادەن
تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی پزیشکی توبینگین لە شتوتگارت و لەلایەن کۆمپانیای کێڤاکەوە بەرێوەدەچێت.
بەرێوبەری تاقیکردنەوە پزیشکیەکان دەڵێ "پێشتر لە تاقیکردنەوە پزیشکییەکانەوە گەورەترین کێشەیان ئەوەبووە، خەڵکی ئامادە نەبوون لە تاقیکردنەوەکانیاندا بەشداربن، بەڵام ئێستا خۆتۆمارکردنی ئەو ھەموو خۆبەخشە جێگای سەرسوڕمان و دەستخۆشییە".
نزیکەی چوار ھەزار کەس خۆیان تۆمار کردووە، لە کاتێکدا کە لێکۆڵەران تەنیا پێویستیان بە 168 کەسە.
K24
