له ئێران دوو هه‌زار و 397 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 188 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 12 هه‌زار و 635 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 397 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 255 هه‌زار و 117 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 217 هه‌زار و 666 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
