ترەمپ: قۆناغی دوەمی رێککەوتننامە بازرگانییەکە لەگەڵ چین واژۆناکەم
لە ئێستادا بیر لەوە ناکەمەوە قۆناغی دوەمی رێککەوتننامە بازرگانییەکە لەگەڵ چیندا واژۆبکەم
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "لە ئێستادا بیر لەوە ناکەمەوە قۆناغی دوەمی رێککەوتننامە بازرگانییەکە لەگەڵ چیندا واژۆبکەم".
لە جێگەی ئەنجامدانی رێکەتننامەی بازرگانی لەگەڵ چین، کۆمەڵێک دۆسییەی دیکە مێشکی سەرقاڵکردوە
ئاماژەی بەوەشکرد، لە جێگەی ئەنجامدانی رێکەتننامەی بازرگانی لەگەڵ چین، کۆمەڵێک دۆسییەی دیکە مێشکی سەرقاڵکردوە.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە، بەهۆی پێشێلکردنی مافی کەمە نەتەوەکانی ئیگۆر و مسوڵمانان، وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکەی سزای بەسەر سێ بەرپرسی باڵای چیندا سەپاندوە، لەوانە، چینگ کوانگۆ، بەرپرسی کاروبارەکانی پارتی دەسەڵاتداری کۆمۆنیست لە هەرێمی شینچانگ و ئەندازیاری توندوتیژییەکانی چین بەرامبەر کەمە نەتەوایەتییەکان.
لە هەمانکاتدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر بەرپرسی دەستەی ئاسایشی شینگچانگ و ژو هایلیۆندا سەپاندوە، کە بەرپرسێکی باڵای پێشوتری پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدارە.
خەندان
