سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە دیالە...ئۆپراسیۆنێکی فراوان بۆ كێوماڵكردنی داعش دەستیپێکرد
بەیانی ئەمڕۆ لە دژی چەكدارانی داعش لە سنوری پارێزگای دیالە ئۆپراسیۆنێكی فراوان دەستیپێكرد، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربونیش لە ئۆپراسیۆنەكە كازمی گەیشتە شارەكە.
پەیامنێری خەندان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمینی شارەكەوە زانیویەتی،"ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراون لە پارێزگای دیالە بۆ كێوماڵكردنی چەكدارانی داعش لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و حەشدی شەعبی دەستیپێکرد، هەربەم هۆیەشەوە کازمی گەشتوەتە پارێزگاكە."
ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپراسیۆنەکە ژمارەیەك لە ناوچەکانی قەزای خانەقین و میقدادیە لە سنوری پارێزگای دیالە دەگرێتەوە.
خەندان
