تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ھەرێمی كوردستان دەستیپێکرد

 تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ھەرێمی كوردستان دەستیپێکرد
تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەمڕۆ شەممە لە ھەرێمی كوردستان بە بەشداری 144 ھەزار و 142 خوێندکار دەستیپێکرد.

کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد، کە تیایدا 144 ھەزار و 142 خوێندکار بەشداری دەکەن، کە 51 ھەزار و 453 لە پارێزگای ھەولێر و 40 ھەزار و 405 لە پارێزگای سلێمانی و 42 ھەزار و 965 لە پارێزگای دھۆك و دو ھەزار و 366 قوتابی لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە بەشداردەبن.

تاقیکردنەوەکان ئەمڕۆ دەستیان پێکردوە و و بڕیارە 11ی ئابی مانگی داهاتو کۆتاییان پێبێت و هەفتانە دو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت


بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەکان ئەمڕۆ دەستیان پێکردوە و و بڕیارە 11ی ئابی مانگی داهاتو کۆتاییان پێبێت و هەفتانە دو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.

لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵ ژمارەی خوێندکارانی لە ھۆڵەكانی تاقیكردنەوە کەمکردوەتەوە و ژمارەی ھۆڵەكانی زیادکردوە.









خەندان
Top