له ئه‌مریكا زیاتر له 71 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (شه‌ممه 11/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 291 هه‌زار و 786 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ هه‌ینى ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 220 هه‌زار و 229 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، زیاتر له 71 هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 136 هه‌زار و 671 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 460 هه‌زار و 495 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
